ناوەندى کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی
لەگەڵ هاوپەیمانی ستیفانۆس سیمینارێکى دەربارەی بە مافەکانی ژنان و ئازادی ڕادەربڕین لە چوارچێوەی ئازادی ئایین یان باوەڕدا (FORB) ڕێکخست.
ئامادەبوانی سیمینارەکە پێکهاتبوو لە نوێنەری
پێکهاتەکان لەوانە بەهایی، کاکەیی، مەسیحی و زەردەشتی و موسڵمانان و بە ئامادەبوونی
مامۆستایانی ئایینی و کەسانی پسپۆڕی یاسایی. سیمینارەکە لە لایەن بەڕێز ئێدوارد براونەوە
پیشکەش کرا کە لە سیمینارەکەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئازادی ئایین و باوەڕ
لە هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی وتاری ڕقاوی لە گروپە توندڕەوەکاندا
کرا. لە سیمینارەکەدا گرنگی بە باسکردنی هەندێک چیرۆک و رووداو درا و تیشك خرایە سەر دوو
مافی چارەنووسساز کە ئەوانیش ئازادی ئایین و بیر و باوەر وە مافی ژنان لەم
نێوەندەدا.
ئەم سیمینارە
بووە هۆی ئەوەی زەمینە سازییەک بێت بۆ ئامادەبووان بۆ ئاڵوگۆری بیر و رای جیاواز
کە سەبارەت بە ئازادی ئایین و ژنان هەریەک لە گۆشە نیگای جیاوازەوە سێر
بابەتەکەیان دەکرد و سەکۆیەک بوو بۆ بەرفراوان بوونی بیر و راکان وە روون بوونەوەی
بۆ ئامادەببوان بۆ تێگەیشتن لە بەرەنگاری و دەرفەتە زۆرەکانی پەیوەست
بە ئازادی ئایینی ژنان.


