سەرەتا وانەکان

پەیوەندی یاسای نێودەوڵەتی بە یاسای نێوخۆییەوە

لەم وانەیەدا باس لە پەیوەندی نێوان یاسای نێودەوڵەتی و یاسای ناوخۆیی دەكرێت، مامۆستا دڵشاد حامید دەروێش سەرەتا باس لەو تیۆرانە دەکات کە ئەم پەیوەندییە ڕووندەکەنەوە، تیۆرەکانیش بریتین لە تیۆری دوانەیی و تیۆری یەکانەکی، دواتر تیشک دەخاتە سەر لە پەیوەندی نێوان ئەم دوو یاسایە بە گوێرەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بڕیاری دادگا نێودەوڵەتییەکان و دەستووری وڵاتان.