لەم کورتە وانەیەدا باس لە یاسای مافەکانی مرۆڤ یاخود یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ دەكرێت، مامۆستا دڵشاد حامید دەروێش سەرەتا پاساوی فەلسەفی بوونی ئەم یاسایە کە خۆی لە یاسا سروشتییەکان و مافە سروشتییەکاندا دەبینێتەوە بەرباس دەدات، دواتر تیشک دەخاتە سەر پێناسەی یاسای مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوەکانی ئەم یاسایە، لە کۆتایشدا ئەم لقەی یاسای نێودەوڵەتی لە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی جودا دەکاتەوە.