چوار خوێندکار لە فاکەڵتی یاسا لە زانکۆی دهۆک، کە بەشداربووی خولی خوێندنگەی هاوینەی ساڵی ٢٠٢٥ی ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی بوون، لە ڕێگەی پرۆگرامی دەستپێشخەری گەنجان بۆ کۆمەڵگە پڕۆژەیەکییان بۆ چارەسەرکردنی پرسی بە قاچاخ بردنی کۆچبەران لە پارێزگای دهۆک، دەست پێکردووە.
دەستپێشخەرییەکە بە دیزاینکردن، چاپکردن، دابەشکردنی ٣٠٠ بروشور بە زمانی کوردی و عەرەبی دەستیپێکرد، کە تێیدا مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی خرابووە ڕوو. بە تایبەت بۆ هۆشیار کردنەوە ی گەنجان و خوێندکارانی زانکۆی دهۆک لەبارەی مەترسیی و لێکەوتەکانی کۆچی نایاساییەوە.
هەنگاوی داهاتوو، گروپەکە سیمینارێکی گشتی بەناونیشانی "هیوا لێرەیە نەک دەرەوە و کۆچی نایاسایی: مەترسی، دەرفەت، چارەسەر" سازدەکات، بڕیارە لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٥ لە هۆڵی پێشمەرگە لە زانکۆی دهۆک بەڕێوەبچێت. ئەم چالاکییە سەکۆیەک دەبێت بۆ کۆکردنەوەی نزیکەی ٢٠٠ کەس ، وە ٤ کەسی شارەزا وەک قسەکەری سەرەکی بۆ گفتوگۆیەکی کراوە و خستنە ڕووی چارەسەری کۆمەڵایەتی لەبەردەم ئاستەنگەکانی کۆچی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان دا.