سەرەتا چالاکییەکان

نوێترینەکان

ناوەند بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەری لە پارێزگای هەولێر کرد

لە بەرواری ١٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ دا، ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی بەشداری کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بۆ قەرەبووکردنەوەی دادپەروەری لە پارێزگای هەولێر کرد،  تێیدا ژمارەیەک ڕێکخراو و لایەن بەشدار بوون لەوانە ڕێکخراوی حەمورابی، ڕێکخراوی یەزدا، ڕێکخراوی قوربانیانی سپایچەر، و لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە دادپەروەری و قوربانییەکان، بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.

کارنامەی کۆبوونەوەکە کۆمەڵە بابەتێکی لەخۆگرتبوو، گرنگترینییان جەختکردنەوە لەسەر یاساکانی پەیوەندیدار بە یاسای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بوو، بە شێوازێک لەگەڵ پێودانگە نێودەوڵەتییەکان دا بگونجێت.
لە دانیشتنەکەدا، ناوەندی نیشتیمانی بۆ هاریکاری دادوەری نێودەوڵەتی پێداچوونەوەی بە ستراتیژی گشتی و بەشە تایبەتمەندەکان و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ شایەتحاڵ، قوربانییان، میکانیزمەکانی کۆکردنەوەی بەڵگە کرد، هەموو ئەمانەش لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییدا بوو.