سەرەتاوتار و شیکاری

نوێترینەکان

پوختەی پرس: ژمارە ١ دەربارەی لێپرسینەوە لە تاوانەكانی داعش

داونلۆدی ڤێرژنی PDF

عێراق ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیی نییە، بەم پێیەش دادگاکە هیچ دەسەڵاتێکی دادوەری  بەسەر ئەو تاوانانەی لە ناوخۆی عێراق ئەنجامدراون ( بە خاکی هەرێمی کوردستانیشەوە)، نییە .دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقیش دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس  لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزرا، بەڵام  بە دەسەڵاتی کاتی و کەسی سنووردار بوو. ئەم دادگایە بە شێوازێک کە  بەردەوامی بۆ دادپەروەری تاوانی نێودەوڵەتی بڕەخسێنێت، دانەمەزرابوو. سەرهەڵدانی داعش ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ ئازارە نەگێڕدراوەکانی گەلی عێڕاق و بەتایبەتی ئێزیدیەکان، کە کۆمەڵێک تاوان بەرامبەریان ئەنجامدرا  لەوانە تاوانی جینۆساید، تاوانەکانی جەنگ، تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی.

لە ئێستادا هیچ ئامرازێک بۆ لێپرسینەوە لە م تاوانانە، لە عێراقدا" نییە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، هەرێمی کوردستان  سەرەڕای هەندێ کەموکوڕتیی، هەنگاوی نا بۆ دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەکانی داعش، بەڵام دەستپێشخەرییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕەتکرایەوە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیارنامەی ٢٣٧٩ی پەسەند کرد، تیمێکی لێکۆڵینەوەی (یونیتاد)ی  بۆ سەرپێخستنی لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش بە مەبەستی پشتگیری هەوڵە ناوخۆییەکان بۆ لێپرسینەوە لە داعش بە کۆکردنەوەی بەڵگە لە  بەرامبەر هەریەک لە کردەکانی تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و جینۆساید کە لەلایەن داعشەوە لە عێڕاق دا ئەنجامدراون، پێکهێنا. یونیتاد بۆ ماوەی حەوت ساڵ  لە نێوان(٢٠١٧ – ٢٠٢٤)بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان، پاراستنی، بە ئەرشیف کردنی، بەکارهێنانی بۆ لێپرسینەوەی داعش لە تاوانە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکان، ڕاسپێردرا  بوو.

دادگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لێپێچینەوەیان لە دەیان هەزار چەکداری داعش کرد بەبێ بەکارهێنانی هیچ کام لە بەڵگەکانی یونیتاد، بەڵکو پشت بەستن بوو  بە هەردوو یاسای دژەتیرۆر لە عێراق و هەرێمی کوردستان دا. بە گوێرەی هەندێک ڕاپۆرت، کاتی پرۆسەی دادگاییکردنەکە، تەنانەت کەمترین پێوەرەکانی مافی مرۆڤیش پێشێلکراون. یونیتاد هیچ بەڵگەیەکی لەگەڵ دادگاکانی عێراق و هەرێم هاوبەشی پێنەکرد، بەهۆی هەبوونی سزای لەسێدارەدانەوە لە هەردوو دادگای عێڕاق و هەرێمی کوردستان دا.

لەم پیدیئێفەوە پوختەی پرسی لێپرسینەوە لە تاوانەكانی داعش بخوێنەوە.