نوێترینەکان

سازدانی وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی بۆ پۆلێک لە پارێزەرانی چەمچەماڵ

لە بەرواری ٢٧ -٢٨ ی مانگی ٦ی  ٢٠٢٥، ناوەندی کوردستان بۆ یاسای نێودەوڵەتی، وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژی سازدا بۆ پۆلێک لە پارێزەرانی چەمچەماڵ، بە مەستی ئاشناکردنیان بە بنەماکانی ئازادی ئاین و بیرو باوەڕ. ئەم وۆرکشۆپە لە لایەن هەردوو بەڕێز داستان عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندیەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و دکتۆرە ئاسۆس، توێژەر و مامۆستا لە بەشی یاسا بەڕێوەچوو. شایەنی باسە، ئەم چالاکیە بەشێکە لە پڕۆژەی ئازادیی ئاین و بیروباوەڕ لە هەرێمی کوردستان کە لە لایەن ستیفانۆس ئەلایەنسی نەرویجی پاڵپشتی دارایی دەکرێت.